ئادار 23, 2020 09:40 Asia/Tehran
  • لە گەڵاڵەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا  تێستی کۆرۆنا بۆ ٣٥ ملوێن ئێرانی کراوە

جێگری وەزیری تەندرووستی، دەرمان و فێرکاریی پزشکیی ئێران وتی: تا ئێستا لە گەڵاڵەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناڤایرۆسدا تێستی کۆرۆنا بۆ ٣٥ ملوێن ئێرانی کراوە بۆ دۆزینەوەی کەسانی تووشبوو بەو ڤایرۆسە.

   بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "عەلیرەزا ڕەیسی" جێگری وەزیری تەندرووستی، دەرمان و فێرکاریی پزشکیی ئێران ئێوارەی یەکشەممە وتیشی: لە حەوت ڕۆژی یەکەمی جێبەجێ کرانی ئەو گەڵاڵەی تێستی کۆرۆنا و بەرەنگار بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بکوژەدا، ٣٥ ملوێن و ٧٠٠ هەزار کەس تێست کراون کە لەو هەژمارە، حەوت ملوێن کەس لە ڕێگای ماڵپەڕەوە و ٢٨ ملوێن کەسیش بە پێوەندیی تەلەفوونی بۆیان جێبەجێ کراوە.
هاوکات لەگەڵ کردەوە پێشپێگرانە و دەرمانییەکانی دەوڵەتی ئێران بە یارمەتیی هێزە چەکدارەکان، پرۆسەی دیتنەوەی خێرا، لە ژێر چاوەدێردا گرتنی ئەو کەسانەی بەرکەوتەی تووشبوانن، جیا کردنەوەی نەخۆشان(کەرەنتین) و دەرمانی کەسانی تووشبوو بە هاوڕێیەتی هەموو چین و توێژێکی گەلی ئێران بە خێراییەوە جێبەجێ دەکرێ.

بە پێی راپرۆرتی وەزارەتی تەندرووستی، دەرمان و فێرکاریی پزشکیی ئێران، تا ئیستا ٢١ هەزار و ٦٣٨ کەس  تووشی کۆرۆنا ڤایرۆس بوونە کە لەو هەژمارە حەوت هەزار و ٩١٣ کەس چاک بوونەتەوە و ٦٨٥ کەسیش گیانیان لە دەس داوە.

ڤایرۆسی کرۆنا کە ناوە زانستییەکەی کۆڤیدی ١٩ـیە، دواڕۆژانی ساڵی ٢٠١٩ لە شاری ڤوهانی سەر بە پارێزگای هوبێئی هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی چین دەرکەوت و ئێستا جگە لە ٣٠ پارێزگای ئەم وڵاتە ، لە زیاتر لە ١٩٠ وڵاتی دیکەی جیهان لەوان ئەمریکا، بەریتانیا، ئۆسترالیا، تایلەند، کۆریای باشوور، ژاپۆن، کەنەدا، فەرەنسا، ئیتالیا، ئێران، عەرەبستان و ئیماراتیش بڵاو بۆتەوە.