May 23, 2020 14:25 Asia/Tehran
  • زەریف : ژێمی زایۆنیستی هەڕەشەیەکی جیدییە لە سەر مافی مرۆڤ، ئاشتی و سەقامگیریی جیهان

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕژێمی زایۆنیستیی بە هەڕەشەیەکی جیدی بۆ سەر مافی مرۆڤ، ئاشتی و سەقامگیری جیهانی ناو برد.

 

به پێی  راپۆرتی ئیرنا محەمەد جەواد زەریف لە ئاھەنگی رۆژی جیھانیی قودس لە بەرنامەی ئۆنلاینی ئینستاگرامیی کە بە  شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس لە ژوھانبسورگی ئەفریقای باشوور بڵاو دەبووەوە ،  وتی: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا ئەوەی پیشانداوە کە ئەو هێزانەی کە لە ڕژێمی زایۆنیستی پاڵپشتی دەکەن، ئەوەندەش بەهێز و گەورە نین، هێزی ئەوان کەوتە ژێر کاریگەری ڤایرۆسێکی بچووکەوە و لاوازییەکانیان دەرکەوت.

زەریف وتی: هەمووان لە سەر ئەوە کۆکن کە ئیسرائیل تەنیا و جیدیترین هەڕەشەیە لە سەر مافی مرۆڤ.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە کە ڕژێمی زایۆنیستی بە پاڵپشتی ئەمریکا بووەتە هەڕەشەیەکی جیدی لە سەر ئاشتی و سەقامگیری جیهانی و هیچ پێبەندی ڕێککەوتن و یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ نەهێشتنی چەکە کۆمەڵکوژەکانیش نییە.

وتیشی: جارێکی دیکە هەمووان بانگهێشت دەکەین کە بەڵێنی خۆیان بەرامبەر بە فەڵەستین دووبارە بکەنەوە، جارێکی دیکە وەک مرۆڤ و موسڵمان پابەندی بەڵێنەکانی خۆمان بین و موڵەتی ئەوە نەدەین ئەم تاوانە جیهانییە بەردەوام بێت.