دوایین ئاماری کۆڕۆنا لە ئێران
May 23, 2020 15:43 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بە پێشکەش کردنی ڕاپۆرتێک لە دۆخی نەخۆشیی کۆڤێد ١٩ لە ئێران وتی: لە شەو و ڕۆژی رابردوودا 59 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کیانووش جەهانپوور، پاش نیوەڕۆی هەینی بە ڕاگەیاندنی 1869 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران، وتی: تا ئێستا 133512 کەس تووشی ئەو نەخۆشییە هاتوون.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند کە ئێستا 104 هەزار و 72 کەس لە نەخۆشەکان ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.
جەهانپوور ژمارەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لە دەست داوە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو 59 کەس ڕاگەیاند و وتی: تا ئێستا 7 هەزار و 359 کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەست داوە.