ئاب 06, 2020 12:10 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئێران پێشەنگی جەماوەرسالارییە لە ناوچەکەدا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژەکردن بە ھەڵبژاردنی دەوڵەت، مەجلیس و دامەزراوە حکومەتییەکانی دیکە لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بە شێوەی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ بە دەنگی خەڵک و وتی:ئێران پێشەنگی جەماوەرسالارییە لە ناوچەکەدا.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت وێڕای ئاماژە کردن بە تێپەڕینی ١١٤ ساڵ لە شۆڕشی مەشروتە لە ئێراندا ، ئەوەی وەبیر ھێنایەوە کە، پێش ئەوەی کە لە ناوچەکەدا کەس پەرلەمان، سندوقی دەنگدان و یان ھەڵبژاردنی ھەبێت، لە ساڵی ١٩٠٦ دا لە ئێران فەرمانی مەشروتە دەرکراو مەجلیس چالاکیی خۆی دەست پێ کرد.

ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لە مەسای بەشداریی جەماوەر لە تەواوی گۆڕەپانەکاندا ھیچ ھێزێک ناتوانی زەبر لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بوەشێنێت، وتیشی: کاتێک کە لە ئێراندا دەوڵەت، مەجلیس و دامەزراوە حکومەتییەکانی دیکە بە شێوەی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ بە دەنگی خەڵک ھەڵدەبژێردرێن، ئیدی ھیچ ماتایەکی نییە کەسێک لە کۆشکی سپییەوەو لەوپەڕی دنیاوە بۆ کۆتایی ھێنان بە جکومەت و دروست کردنی ئاژاوە بڕیار بدات.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەر سێ ھێزەکەی کارگێڕی و یاسادانان و داد لە تەنیشتی یەکدا ھەوڵی چارەسەریی گرفتەکانی وڵات دەدەن، وتیشی: جەماوەری ئێران لە بەرامبەر بایکۆتەنایاساییەکانی دوژمنان ئامادەی خۆبەدەستەوەدان نین و بە ڕاوەستان و دان بەخۆداگرتنیان سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن.

سەرپەیڤ