تشرینی دووه‌م 15, 2017 09:55 Asia/Tehran
  •  تورکیا:  ئەمریکا لە ترۆریستان پشتگری دەکات

سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕۆژی سێی شەممە جەختیکرد، ئەمریکا لە ترۆریستان لە سوریا دا پشتگری دەکات.

 بە گوێرەی راپۆرتی ئیرنا" بنعە،ی ییلدریم" وتیشی ئەمریکا بە جی پاکتاوکردنەوەی شاری "ڕەققە" باکووری سوریا لە بوونی ئەندامانیی تاقمی ترۆریستی داعش، لە چوونە دەریی ئەوانیش لەو شارە اهوڕێ لەگەڵ چەکەکانیان پشتگری کرد .

 سەرۆک وەزیرانی تورکیا هەروەها جەختیکردەوە ئەگەر ئەمریکا گەرەکی بێت بەردەوام چەک و کەرەستەی جەنگی بەڕێکات بۆ یەکێتی دیمۆکراتیکی کوردەکانی سوریا(پە یە دە) ، تورکیا پێوەندییەکانیی لەگەڵ واسنگتۆن دەپچرێنێت .

 تورکیا بە جاران ڕەخنەی گرتووە لەحاندە پڕچەک کردنیی کوردەکانی سوریا لە لایەن ئەمریکاوە .

 تورکیا بە دەربڕینی نیگەرانیی لە بارەی  زۆرتر بوونەوەی دەستەڵاتی کوردەکان لە باکووری سوریا  ڕایگەیاندووە بە دەستەڵات گەییشتنیی کوردەکان لە سوریا  ئاسایشی تورکیا دەخاتە مەترسییەوە چوونکا ئەوان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پە کە کە پێوەندیی نزیکیان هەیە گرووپێک کە ئانکارا ئەوان بە ترۆریست دەزانێ . ڕاپۆرتەکانیش باسی ئەوە دەکەن، ئەمریکا لە ڕیگای کوردە چەکدارەکانی سوریا ناسراو بە هێزەکانی دیمۆکراتیک  هەوڵ  ئەدات  تا نەهێلێت سوپای سوریا سەرچاوەکانی نەوتی لە تاقمە ترۆریستییەکان وەربگرنەوە .

قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لاگرییان لێوە دەکەن بە مەبەستی گۆرینی هاوسەنگییەکانی ناوچەکە بە قازانجی رژیمی زایۆنی دەستپێکراوە.

 

سەرپەیڤ