کوژرانی سەربازانی تورکیا لە باشووری ئەو وڵاتە
سەربازێکی تورکیایی لە پەلاماری بە ڕاکێتی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەو وڵاتە پەکەکە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا کوژرا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ئیسپوتنیک سەرچاوەکانی تورک ڕۆژی یەکشەمە ڕایانگەیاند سەربازێکی ئەو وڵاتە لە پەلاماری ب ە هاوەنی ئەندامانی پەکەکە لە پارێزگای حەکاری لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات کوژراوە . لە هەمان حاڵدا ڕاگەیندرا فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بنکەکانی پەکەکەیان لە باکووری سووریا و ئێراق داوەتە بەر پەلاماری مووشەکی خۆی . ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەەسری پرسی کوردەکان لە تورکیا کە لە دیپامبری 2012 دەسپێکرا بوو بە دوای تەقینەوەی مانگی وئییەی 2015 لە شاری سوروچی ئەو وڵاتە ڕاگیرا . دوای ئەوە ئەرتەشی تورکیا و پەکەکە کە پەلامار بۆ سەر بنکەکانی یەکتریان سەرلە نوێ کردەوە . بە پێی ئامارە ب ڵاو کراوەکان لەو ماوەیە دا لانیکەم شەشسەد هێزی ئاسایشی تورکیا و زیاتر لە حەوت هەزار ئەندامی پەکەکە کوژراون . دەوڵەتی ئانکارا ڕایگەیاندووە کە ئیدی ڕێگاچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی کوردەکان لە ئارادا نیە و پەکەکە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە چانسی خۆی بۆ چارەسەری دیپلوماتیکی قەیرانی لە دەس داوە .