وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕوونکردنه‌وه‌یەک له‌سه‌ر سیسته‌می S400 ده‌دات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت: "له کۆتاییی ساڵی داهاتوودا پارچه یه‌که‌مه‌کانی مووشەکیS400 ده‌گه‌نه تورکیا‌و پێویسته ناتۆ ڕۆڵ بگێڕێت له پاراستنی سه‌قامگیریی وڵاتانی ئه‌ندام له‌و ڕێکخراوەدا
مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ به مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له لووتکه‌ی ناتۆ له بڕۆکسلدایه و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و له‌باره‌ی سیسته‌می به‌رگریی S400ی ڕووسییه‌وه ڕای‌گه‌یاند: "له کۆتاییی ساڵی داهاتوودا پارچه یه‌که‌مه‌کان ده‌گه‌ن و له کۆتاییدا پێویست به لێپرسینه‌وه‌ش ناکات له‌مباره‌یه‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا که دوای کڕینی S400 له ڕووسیا جگه له ئه‌مریکا ژماره‌یێک له وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆش لێدوانیان له شێوه‌ی لێپرسینه‌وه داون و گوتی: "له‌و به‌شه تێده‌گه‌ین که په‌یوه‌ندیی به ته‌کنیکه‌وه هه‌یه. بۆ نموونه S400 و ناتۆ و سیسته‌مه‌کانی ناتۆ ئاساییه هه‌وڵ بدرێت له‌وه‌ش تێبگه‌ی که هاوپه‌یمانان وه‌ک دوژمن بناسی یان نا. له‌م باره‌یه‌وه ئێمه‌ش هه‌ستیارین و کاتێک که کڕیمان له‌مباره‌یه‌وه مه‌رجه‌کانمان خستنه‌ڕوو. ئه‌وه پێویستی به په‌له‌کردن نه‌بوو له لایه‌ن ئێمه‌وه، چوونکه هاوپه‌یمانمان به‌پیر پێداویستییه‌کانی ئێمه‌وه نه‌هاتن بۆیه له ڕووسیا کڕیمان و باشترین داواکاری له ڕووسیاوه هات و گوتمان له کۆتاییدا تورکیا وڵاتێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیه و خۆی بڕیاری خۆی ده‌دات".
چاووش ئۆغڵۆ له کۆتاییدا ڕاشی‌گه‌یاند: تورکیا له ناتۆ دوور ناکه‌وێته‌وه.