کانونی یه‌که‌م 03, 2018 16:38 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان: بەرپرسانی سەعوودی لەبارەی کوژرانی خاشوقچی درۆ دەکەن

سەرۆک کۆماری تورکیا، بەرپرسانی سەعوودی بە درۆکردن لەبارەی دۆسییەی کوژرانی "جەمال خاشوقچی" رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستانی تۆمەتبار کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان" بەگومان بوونی پاشمیری عەرەبستان لەبارەی کوژرانی جەمال خاشوقچی ڕەت کردەوەو وتی: ئەگەر پێویست بکا هەموو سەنەدو بەڵگەکانی هاوپێوەند بە کوژرانی خاشوقچی دەخەمە بەردەست محەممەد بن سەلمان.

ئەردۆغان وتی: ئامانج لە شاردنەوەی زانیاریی تیمی تیرۆری خاشوقچی لەبارەی ئەو تاوانکارییە ترسناکە، داکۆکی لە شوناسی کەسێکە کە فەرمانی کوژرانی خاشوقچی دەرکردووە.

سەرۆک کۆماری تورکیا پێی داگرت؛ بێتوو پیویست بکات ڕوو دەکاتە ڕێکخراوی نەتەوەکان هەتا دەزگە نێودەوڵەتییە دادەوانییەکان لەبارەی ئەو دۆسییەوە هەنگاو بنێن.

ماڵباتی ئالی سەعوود سەرەتا، پرسی کوژرانی خاشوقچییان ڕەت کردەوە بەڵام پاش ماوەیەک هەوڵی دا هەتا بابەتەکە بگۆڕێ.

رژیمی سەعوودیا ١٩ی ئۆکتۆبر پاش ١٨ رۆژ بێ دەنگە لێکردن و ڕەت کردنەوەی پرسەکە، سەرەنجام لەژێر زەخت وگوشاری کۆمەڵگای جیهانی پشت ڕاستی کردەوە کە خاشوقچی لە کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵ کوژراوە.