کانونی دوھەم 16, 2020 20:09 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی هەدەپە بە شەهیدکرانی ژینڕاڵ سلێمانی  : کەسایەتیەکی زۆر گرینگی ئێرانی بە شێوەیەکی دڕندانە لە لایەن ئەمریکاوە تیرۆر کرا

هاوسەرۆکی پارتی دێموکراتی گەلان هەدەپە بە ئاماژەدان بە شەهادەتی سەردار سلێمانی ، فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران لەلایەن هێزە ئەمریکیەکانەوە وتی: کەسایەتێکی زۆر گرینگی ئێرانی بەشێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ئەمریکاوە تیرۆر کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، سزایی تەملی ، هاوسەرۆکی پارتی دێموکراتێکی گەلان هەدەپە لە بیروڕادەربڕێنێکدا بە ڕەخنە گرتن لە سیاسەتی دەرەکی تورکیا وتی: کاتێک کە لە سیاسەتی نێودەوڵەتی قسە دەکرێت دوو مەسەلە لە ئارادایە . مەسەلەی یەکەم لەدژی دەستکەوتی کوردەکان یەک سیاسەت گەڵاڵە ڕێژی دەکرێت . لە ڕاستی دا بە پێی ئەمە دەجوڵێنەوە کە چلۆن دەکریی سیاسەتێکی دەرەکی لەگەڵ سیاسەتی ناوخۆیی بگرنە بەر. دوهەمین پرسی هێڵی ئیدئۆلۆژی ئیخوانولموسلمین ، بۆ گەشەی ئیدئولوژی ئیخوانولموسلمین ،هەم لە سووریا وهەم لە لیبیا و پاش ئەمەیش لە میسر سیاسەتی جۆربەجۆرپێوشوین دەگرن. حەرەکەتی سوپای ئازاد ی سووریا هەرلەم هێڵە هزریە دا بەردەوامە . ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا بە ئاماژەدان بە شەهادەتی سەردار سپەهبود شەهید قاسم سلێمانی فەرماندەی سپای قودس لە لایەن هێزە ئەمریکیەکانەوە وتی: کەسایەتێکی زۆر گرینگی ئێرانی بە شێوەی دڕندانە تیرۆر کرا. ڕۆژی دوایی ئێران بنکە وپێگەی ئەمریکا لە عێراقی دایە بەر پەلامار. لەم جەنگەیە دا فڕٶکەیەکی ئوکراینی کەوتە خوار و١٧٦ مرۆڤی بێ تاوان کوژران. هەڵەگەلێک کە دوابەدوای یەک ڕوویان دا وئێمە ئەم هەڵەیانە بە باشی دەناسین . لە عێراق ، ئەفغانستان ، سووریا ، لیبیا و،،، ئەوەمان بە ئاشکرا دێتوە.