تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 19:59 Asia/Tehran
  • پێداگریی زەریف و لاڤرۆف لەسەر پێویستیی پێبەندبوونی هەموو لایەنەکان بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا جەختیان کرد لەسەر پێویستیی پێبەندبوونی هەموو لایەنەکانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) بەو ڕێککەوتنە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆن، سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەپێداگری لەسەر پێبەندبوونی مۆسکۆ بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، پێویستیی سوودوەرگرتنی ئێران لە شوێنهاتە ئەرێنییە ئابوورییەکانی ئەو ڕێککەوتنی بیرخستەوە.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک(ئینگلیز، فەرانسە، رووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لە جێ بەجێ کردنی بەرجامدا، پەیمان شکێنی دەکا.

بەپێی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیارە، سەرلەئێوارەی ڕۆژی هەینی جگە لەڕاگەیاندنی بڕیارەکەی لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ستراتژیای وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی کردەی نوێ لەدژ ئێران بۆ وێنە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕابگەیێنێ.

سەرپەیڤ