ئاب 12, 2019 08:25 Asia/Tehran
  • دانانی بەربەستیی نوێ لە کشمیری ژێر کۆنتڕوڵی هیندستان لە سەروبەندی جەژنی قورباندا

سەرچاوە کشمیریەکان رۆژی یەکشەممە باس دانانی بەربەستیی نوێیان کرد لە کشمیری ژێر کۆنتڕۆڵی هیندستان لە سەروبەندی جەژنی پیرۆزی قورباندا .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، سەرچاوە کشمیریەکان رایانگەیاند ، ئۆتۆمبێلە سەربازیەکانی هیندستان لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە خەریکی گەڕان بە نێو ناوچە جیاجیاکانی کشمیری ژێر کۆنتڕۆڵی ئەم وڵاتەن .

 بە پێی راگەیاندنی سەرچاوە کشمیریەکان بازگەی پشکنینیش لە ناوچەکانی ژێر رکێفی هیندستان دامەزراون .

 شایەتحاڵان رایانگەیاند لەشکەریانی هیندی لە خەڵکی هیندستانیان ویستووە لە ماڵەکانیان نەچنە دەر .

ئەمڕۆ دوشەممە لە هیندستان جەژنی قوربانە .

 هیندستان دوشەمەممەی رابردوو دەسەڵاتە تایبەتیەکانی ناوچەی کشمیری ژێر دەسەڵاتی ئەم وڵاتەی هەڵوەشاند .

 بە هەڵوەشانی دەسەڵاتە تایبەتەکانی ناوچەی کشمیری ژێر دەسەڵاتی هیندستان لە لایەن پەرلەمانی ژێر کۆنتڕۆڵی پارتی دەسەڵاتداری بی جی پی ، بارۆدۆخ بۆ کشمیریەکانی ژێر کۆنتڕوڵی هیندستان ئەستەمتر و ڕێگا بۆ کۆچکردنی هیندووەکان بۆ ئەم ناوچەیە و کڕین و فرۆشتنی زەوی و موڵکی کشمیر لە لایەن ئەوانەوە خۆش دەبێ .