نیسان 20, 2017 18:12 Asia/Tehran
  • هێزە ئێراقیەکان گەڕەکی سورەی

فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی نەینەوای ئێراق باسی رزگارکردنی گەڕەکی سورەی مووسڵ و بەرەوپێش چوونی هێزە سەربازیەکانی وڵاتەکەی کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی مێهر،  عەبدولئەمیر  رەشید یارەڵڵا   فەرماندەی ئۆپراسیۆنی  نەینەوا ڕایگەیاند هێزی ئێراقی ، گەڕەکی سورەیان  لە ڕۆژاوای مووسڵ  ئازدد کردو شازدە داعشیان  گرت و زەبرێکی  قورسیان لەوان داوە.

سەرچاوە ئێراقیەکانیش  ڕایانگەیاند :  هێزی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی ئێراق زەبرێکی قورسیان لە داعش داوە لە بەشی ڕۆژاوایی مووسڵ  و هێزی پۆلیسیش  مەدینەی قەدیمە یان گەمارۆ دا و تائێستا توانیان سەتی حەفتا و یەکی مووسڵ لە بوونی  داعش  ئازاد بکەن.

ئەم سەرچاوەگەلە وتیان  : ژوماری داعشییەکان لە ناوچەکانی ژێر چاوەدێری ئەوان لە ڕۆژاوای مووسڵ  گەیشتووەتە  حەوتسەدد کەس  کە بەرەوڕووی قەیرانی ماڵی و دەرمانی بوونە.

ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ڕۆژاوای مووسڵ لە دەستی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە نۆزدەی فڤرییەی  ساڵی دووهەزاوحەڤدە دەست پێکراوە  .