May 18, 2017 12:11 Asia/Tehran
  • کردەوەی داعش لە بۆمب نانەوەی ڕێگای ڕۆیشتن بۆ نێو ماڵەکان لە مووسڵ

ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعش بەمەبەستی پێشگرتن لە لە چوونە دەری کەسانی سیڤیل و هەڵاتنی ئەوان لە ناوچەکانی ژێر رکێفی ئەو تاقمە لە شاری مووسڵ (باکووری ئێراق) ، ڕێگای ڕۆیشتن بۆ نێو ماڵەکانیان بۆمب ڕێژکردووە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی ئەلعالەم ، " عەبدولغەنی ئەلئەسەدی" سەرۆکی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسمی ئێراق لە کردەوەی ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعش لەمەڕ بەستنی دەستی کەسانی سیڤیل لە گەرەکەکانی ئەلسەحە لە شاری مووسڵ باکووری ئێراق و کەڵک وەرگرتن لەوان وەکوو قەلغانی ئینسانی بۆ گۆڕینی شوێنی خۆیان لەو شارە دا باسیکردووە . " عەبدولغەنی ئەلئەسەدی" وتی : تاقمی ڕەشەکوژی داعش لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوو ٣٠ ترۆمبیلی بۆمب ڕێژکراوی بەمەبەستی  پەلامار بۆ سەر هێزە ئێراقییەکان لە مووسڵ دا تەیار و سوقامگیر کردووە . سەرۆکی ناوەندی خەبات دژی ترۆریزمی ئێراق هەروەها بە ئاماژە دان بە درێژەی پێشڕەوی هێزەکانی خەباتی دژی ترۆریسم ی ئێراق لە دوو ناوچەی ئەلڕەفاعی و ئەلنەجار لە شاری مووسڵ هیوا داری دەربڕیوە کە فەرمانبەریەتی ئەو هێزانە کۆتایی پێ بێت . هەر لەم حالە دا ، فەرماندەری  ئۆپەراسیۆنی  ئازادکردنەوەی نەینەوا  رۆژی چوار شەممە باسی لە ئازادکردنیی گەرەکی ئەلرەفاعی لە رۆخی ڕاستی مووسڵ کردووە . هێزی پۆلیسی فیدراڵی ئێراق یش رۆژی  سێ شەممە دوو گەرەکی ئەلئیقتسادیین و ١٧ تەموز، لە رۆخی ڕاستی مووسڵیان بە تەواوەتی ئازاد کردبوو . ئۆپەراسیۆنی  ئازاد کردنی مووسڵ ، پێتەختی خۆ ناودێری تاقمی ترۆریستی داعش لە ئێراق، لە ١٧ ئۆکتۆبری ٢٠١٦ دەستپیکراو و هێزە ئێراقییەکان دوای نزیک ١٠٠ ڕۆژ ڕۆژهەڵاتی مووسڵیان بە تەواوەتی ئازاد کرد . هێزە ئێراقیەکان هەروەها ئۆپەراسیۆنی ئازادی بەسی رۆژئاوایی مووسڵ یان لە ١٩ فیڤرییەی ٢٠١٧ ەوە دەستپیکرد و ئەو ئۆپەراسیۆنە ەهر وا درێژەی هەیە .