ته‌مووز 17, 2017 16:49 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی ژنێکی سیخوڕی داعشی لە مووسڵ

ئەحلام موحسین عەلی لە ئەندامانی هەڵکەوتەی داعش لە ئۆپراسیۆنی تایبەتی هێزە ئێراقییەکان لەنزیک پردی پەیوەندیی دوو کەناری ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی مووسڵ قۆڵبەست کرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، ئەحلام موحسین عەلی دانی نا بە چالاکیی شۆڤاری و سەرکردایەتی ژنان لە گرووپی تیرۆریستیی داعش پاش ڕووخانی رژیمی سەددام لە٢٠٠٣دا.

ئەحلام دانی بەوەشدانا: بەرلە داگیرکرانی مووسڵ، ناو و نیشانی ماڵی ئەفسەرانی ئێراقی و پۆلیسی ئەو وڵاتەی بۆ گرتن، ئەشکەنجەکران و ئێعدام ئامادە دەکرد.

ئەحلام وتیشی: پاش پەیوەست بوون بە داعش لە ساڵی٢٠١٤دا بوو بەئەندامی ئیدارەی ئاسایش و هەواڵگریی ئەو گرووپە تیرۆریستییەو هاوسەرەکەشی کە ئەندامی هێزی پۆلیسی ئێراق بووە، ناچار کردووە پەیوەستی داعش ببێت.

ناوبراو، کاری مێشک گۆڕینی ژنانی داعشی لە کلاس و وانە فێرکارییەکاندا، لەئەستۆ بووە.

داعش بە هۆی سیخوڕیی ئەحلام موحسین عەلی، بەسەدان کەس لە خەڵکی سیڤیلی دانیشتووی مووسڵی بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حکومەتی ئێراق، قۆڵبەست و ئەشکەنجە کردووە.