ئه‌یلوول 14, 2017 13:57 Asia/Tehran
  • پێنج کوژراو و بریندار لە تەقینەوەکەی بەغدا

تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی «زیونه» لە ڕۆژهەڵاتی بەغدای پێتەختی ئێراق، پێنج کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم؛ ژێدەرێکی پۆلیسی ئێراق ڕایگەیاند؛ لەم تەقینەوەیەدا کە شەوی پێنجشەممە ڕوویدا زەبر لە ژمارێک ئۆتۆمبیلی نزیکی تەقینەوەکە کەوت و هێزە ئەمنییەکان خێرا شوێنی تەقینەوەکەیان گەمارۆ دا.

هەواڵی دیکە لە ئێراقەوە ئەوەیە کە هێزەکانی سوپای ئێراق هاوڕێ لەگەڵ هێزە خۆجێییەکان خەریکن خۆیان ئامادە دەکەن بۆ پەلاماردانی چەن بنکەیەکەی پاشماوەی گرووپی تەکفیریی داعش لە ناوچەی «کویر شرقی» لە سنووری سووریا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی مێدیایی، یەکەی تۆپخانەیی زۆر لە دەڤەری شارەکانی «رواه» و «عنه» دوو ناوچەی هەڵکەوتوو لە نزیکەی ١٠٠ کیلۆمەتریی سنووری سووریا کە ئێستایش هەر لە ژێر چنگی تەکفیرییەکاندایە، سەقامگیر بوونە.

گرووپی تیرۆریستی تەکفیریی داعش کە لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە دەستی گرت بە سەر بەشێکی زۆر لە خاکی ئێراق و سووریا، ئێستا خەریکە هەر هەموو ئەو ناوچانەی لە ژێر چنگ دەردێ و خودی گرووپەکەیش لە تیاچووندایە.

سەرپەیڤ