تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 12:52 Asia/Tehran
  •  ڕژێمی زایۆنی  و ئەمریکا  گەڵاڵەدارێژەرانی جیاوەبوونی کوردستانی ئێراق

" ئایەتۆڵڵا ناسر مەکارم شیرازی " لە مەرجەعە پایە بەرزەکانی تەقلید، گەڵاڵەی جیا بوونەوەی کوردستانی عێراقی وەک ویستی ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا زانی و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز ئیزنی وەها خەون و خەیالێک ناداتەوە .

 " ئایەتۆڵڵا ناسر مەکارم شیرازی " ڕۆژی چوار شەممە لە وانەی خارج لە قۆم، باشووری تاران ، ئاماژەی کردە کۆپرسی هەرێمی کوردستانی عێراق و وتیشی: تەنیا رژیمی زایۆنی ، ئەم کۆپرسییی بە فەرمی ناسیوە و گەرەکیەتەی کوردستانی عێراق بکاتە پێگەی خۆی . ئەم مەرجەعی تەقلیدە  بە ئاماژە بە وەی کە سەرکەوتن ویان شکستی کوردەکان بە هەر حاڵ بە قازانجی  ڕژیمی ئیسرائیل دەبێت، بەڕاشکاوی وتی: بێتوو شەڕ دەستپێبکات، ڕژێمی ئیسرائیل  هەرگیز بە قازانجی کوردەکان بەشداری ئەو شەڕە نابێت ، چوونکا ئیسرائیل تەنانەت بەرامبەر حیزبۆڵڵای  لوبنان و غەززەیش نەتوانی بە سەرکەوتن بگات.

ئایەتۆڵڵا  مەکارم شیرازی ، لە کوردەکانیی عێراق داوای کرد گرفتیی خۆیان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدا چارە سەر بەن و خەون و خەیالیی جیایی لە سەری خۆیان ببەنە دەرەوە ، چوونکا ئەم کارە دواڕۆژیی باشی بۆ ئەوان نابێت .

 کۆپرسیی جیایی لە هەرێمی  کوردستانی  عێراق  سەرەڕای  نەیاریەتیی جیهانی و کاردانەوەی بەبڕشتانەی دەوڵەتی عێراق ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ لە سەر پێداگری" مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی  کوردستانی عێراق بەڕێوە چوو .

 

سەرپەیڤ