سه‌لیم جبوری سه‌ردانی ڕوسیا ده‌کات
بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینی سه‌لیم جبوری، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌ردانی ڕووسیا بکات.
به‌پێی هه‌واڵێکی ماڤپەڕی فەرمیی په‌رله‌مانی عێراق، جبوری بۆ به‌شداریکردن له یه‌کێتی په‌رله‌مانه‌کان جیهان سه‌ردانی ڕوسیا ده‌کات.به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌که، بڕیاره له‌میانی سه‌ردانه‌که‌یدا جبوری، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ڕووسیا و ژماره‌یه‌ک له سه‌رۆکی په‌رله‌مانتارانی ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی و عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تیدا رێگاکانی پشتگیری کردن له پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق تاوتوێ بکات. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو کە جبوری له‌چوارچێوه‌ی کۆنگره‌که‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌کانی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تیدا چه‌ندین بابه‌ت تاوتوێ دەکات له‌نێوانیشیاندا قه‌یرانی ڕاپرسی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق تاوتوێ دەکات و هانی وڵاتان دەدات پشتگیریی عێراق بکه‌ن بۆ پاراستنی ئاسایش و یه‌کێتیی ئەم وڵاتە.