تشرینی دووه‌م 12, 2017 17:36 Asia/Tehran
  • عەبادی : سەد ملیارد دۆلار زیانی گەیاندۆتە ئێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: داگیرکارییەکەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە باکووری ئەم وڵاتە و پێکدادانەکانی لە ئاراستەی شکست پێ هێنانی ئەم تاقمە تیرۆریستە هەتا ئێستا سەد ملیارد دۆلار زیانی داوە لەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرانسە ، حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند:داگیرکارییەکەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە باکووری ئەم وڵاتە و پێکدادانەکانی لە ئاراستەی شکست پێ هێنانی ئەم تاقمە تیرۆریستە هەتا ئێستا سەد ملیارد دۆلار زیانی داوە لەم وڵاتە.

عەبادی ئەم قسانەی لە سەردانەکەی دوێنێی بۆ کەربەلا کرد. ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بە دەست پێ بوونی هەڵمەتی سوپای وڵاتەکەی بۆ پاکتاو کردنی ناوچەکانی دیکەو گوندو ئاواییەکانی ژێر ڕکێفی داعش، ڕاشیگەیاند: ئامانج لەم هەڵمەتانە پاک کردنەوەی ناوچە بیاوانی و چۆڵەوانیەکانیشە لە ڕۆژئاوای عێراق.

بە پێی هەواڵێکی دیکە، بڕێک لە ژێدەرەکانی عێراق باسی دەست پێ بوونی هەڵمەتێکی بەربڵاوی سەربازیی هێزە هاوبەشەکانیان کردووە لە ڕۆژهەڵاتی عێراق دا.

ئەم ژێدەرە عێراقیانە ڕایانگەیاندووە کە: هێزە هاوبەشەکان بۆ ڕاوەدوو نانی بەرماوەکانی تاقمی ڕەشەکوژی داعش لە نۆ ناوچەی باشووری باقوبە لە ڕۆژهەڵاتی عێراق دا هەڵمەتێکی بەربڵاوی سەربازییان دەست پێ کردووە.

ڕاپۆرتەکانی ئەمڕۆ باس لەوە دەکەن کە سیانزە کەس لە تیرۆریستانی داعشیش لە تونێلێکی ڕۆژئاوای تەکریت کوژراون.