سەفەری بەمزووانەی " جەبووری" بۆ ئەمریکا وە گەڵاڵەی تایبەتی ئەو بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ لێکدانەوەی چەندین دۆسییەی گرنگ لە وان گەڵاڵەی تایبەتی بۆ گەراندنەوەی ئاوارەکان و بنیات نانەوەی ناوچە شەڕلێدراوەکان سەردانی ئەمریکا دەکات .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، " ڕەعدئەلدەهەکی" نوێنەری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە درێژەی چەند رۆژی داهاتوو سەردانی ئەمریکا دەکات تا لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە دیدار و وتووێژ بکات .ئەو لە وتوویژ لەگەڵ ماڵپەری دەنگ وباسی «SNG»عێراق وتیشی " جبوروی لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوو بەمەبەستی ڕاویژ لەبارەی چەندین دۆسییەی سەرەکی لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکایی سەردانی ئەو وڵاتە دەکات . مەسەلەی گەڕانەوەی ئاوارەکان، بنیاتنانەوەی ناوچە ئازادکراوەکان لە چنگ داعش، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و قەیرانی کۆپرسی هەرێمی کوردستان لە وینەی گرنگترین دۆسییە گەلێکە وا لەم سەفەرە دا لێکی ئەدەنەوە.
ئەلدەهەکی جەختیکرد: سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە لایەنی ئەمریکایی گەڵاڵەیەکی بەرنامە بۆ گەرانەوەی ئاوارەکان و بنیات نانیی ناوچە کاولبووەکان لە شەڕ دژی داعش و شێوەی بەشداریی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی لەگەڵاڵەکە و پشتگری ئابووری لە عێراق بۆ دەربازبوونەوەی لە قەیرانی ئێستا ئاراستە دەکات .