کانونی دوھەم 11, 2018 20:27 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانی ئەیاد عەلاوی، سەلیم جەبووری و ساڵح موتلەک  بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئێراق

ئەیاد عەلاوی، سەلیم جەبووری و ساڵح موتلەک بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردن دا بەشداری بکەن ، هاوپەیمان بوون .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، سەرچاوەیەکی پەرلەمانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە  ڕایگەیاند  : ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی  وەتەنییە، سەلیم  جەبووری سەرۆکی  کۆگەی مەدەنیی  بۆ چاکسازی و ساڵح موتلەک ، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەرەبییە  بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو، هاوپەیمانییان  پێک هێنا  .

ئەم سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت  وتی  :  ئەم هاوپەیمانییە تائێستا  ناوی  ئاشکرا نەبووە و داگری  ساڵح موتلەک، عەبدوڵڵا یاوەر ، یەکێک لە کەسایەتییەکانی شێخەکانی  عەشیرەی  نەینەوایە  .

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی ئێراق ڕۆژی  چوارشەممە  وتی : پێنج شەممە دوا مۆڵەتی داواکارییەکان بۆ  تۆمارکردنی هاوپەیمانی هەڵبژاردنە.

رۆژنامەی  شەرقولئەوسەت  لەمبارەوە نووسی :  کۆبوونەوەی نێوان  فراکسیۆنەکانی سوننە  لەحاڵێکدا  ئەمڕۆ درێژەی هەبوو  کە نوێنەرانی سوننە لە پەرلەمان لەبەر جێبەجێ  نەبوونی بەڵێنەکانی دەوڵەت سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارەکان،  بەرتەسک کردنی چەک بۆ دەوڵەت  و ڕەخساندنی ڕەوشێکی شیاو بۆ هەڵبژاردن، داوای دواخرانی  هەڵبژاردن دەکەن.

بەڵام حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق  پێبەندی بەڕێوەبردنی  هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوە.

مۆڵەتی درێژە کراوی  تۆمارکردنی ناوی هاوپەیمانییەکانی هەڵبژاردن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق ئەمشەو کۆتایی پێ دێ  .

سەلاح جەبوری سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی تاقمەکانی  ئێراقی  بەرلەمە وتبووی سەرباری نیزیک بوونەوە لە کۆتایی هاتنی کاتی دیاریکراو  بەڵام  ئێمە هێشتا  نەگەیشتووینەتە داڕشتێک  کە بە پێی ئەوە  داڕشتی نوێی هاوپەیمانی  و ئەندامانی ڕابگەیەنین.

لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتوو هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە.