شوبات 12, 2018 15:13 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بنیاتنانەوەی عێراق لە کوەیت

کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بنیاتنانەوەی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە کوەیت دەستی پێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی شین ھوا، لەم کۆنفرانسە سێ ڕۆژەیەدا بڕیار وایە بڕێک لە دەستەڵاتە ئابوورییەکان و ڕێکخراوەگەلی ناوچەیی و نێونەتەوەیی لە بارەی بەشداری کردن لە بنیاتنانەوەی عێراق دوای ئەو ھەموو ساڵە شەڕو پێکدادان بیروڕا بگۆڕنەوە. وەزیرێکی عێراقی ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی بۆ بنیات نانەوەی عێراق پێویستی بە ٨٨ ملیارد و ٢٠٠ ملوێن دۆلارە.