ئاب 09, 2018 20:15 Asia/Tehran
  • نارداروی ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای پێکھاتنی دەوڵەتێکی گشت داگری کرد لە عێراق دا

نارداروی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق داوای لە کاربەدەستانی باڵای سیاسیی ئەم وڵاتە کرد کە دەرفەتەکە بۆ پێکھێنانی دەوڵەتێکی گشت داگری نیشتیمانی بقۆزنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو بە گێڕانەوە لە ئاسۆیشێتێد پرێس، یان کوبیش نارداروی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق داوای لە کاربەدەستانی باڵای سیاسیی ئەم وڵاتە کرد کە سەرنجی جەماوەری عێراق بدەن و ھەلە کە بۆ پێکھێنانی دەوڵەتێکی نیشتیمانی و ھەمەلایەنە کە ئەتنخوازیی تیادا نەبێت بقۆزنەوەو سەرچاوە گەورەکانی وڵات لەوانە نەوت بۆ بەرژەوەندیی تێکڕای عێراقییەکان بەکار بێنن.

نارداروی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق بە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕاگەیاندووە کە دەوڵەتی نیشتیمانیی تازەی عێراق دەبێ داگری کۆمەڵێک فەکتەری وەک چاکسازیی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی و ھەروەھا تەبایی و بەڕێوەبردنێکی نیازپاکانە بە تایبەتی خەباتی دژی گەندەڵی بێت.