تشرینی یه‌که‌م 11, 2018 17:38 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە گەڵ کاربەدەستانی تازەی عێراق

مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە گەییشتە بەغداو لەگەڵ بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و عادڵ عەبدولمەھدی ڕاسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی تازەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دیدارو وتووێژی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە، مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە بە سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته‌ به‌غدای پێیته‌ختی عێراق و لەگەڵ ھەریەک لە دکتۆر بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و دکتۆر عادڵ عەبدولمەھدی ڕاسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی تازەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.

مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لەپاش دیدارو وتووێژەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای تازەی عێراق دا لە کۆنفرانسێکی هەواڵی لە بەغدا ڕایگەیاند، سەردانەکەی بۆ بەغدا جەختکردنەوەیە لەوەی کە وڵاتەکەی پشتگیریی یەکپارچەیی و سەقامگیریی عێراق دەکات.

وەزیرى دەرەوەى تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، لەمیانی دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانى عێراق تاوتوێى پێکهێنانى حکومەتى نوێی عێراقیان کردووە.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا وەزیرى دەرەوەى تورکیا جەختی کرد: لەگەڵ بەرپرسانى عێراق گفتوگۆیان کردووە لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەى "تیرۆر و دیارە تورکیا بەردەوام دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر لە هەر شوێنێک کە بێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ھەر لە پرێس کۆنفرانسەکەی دا لەبارەی دۆسیەی بێسەروشوێنبوونی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری ڕژێمی ئالی سەعود لەنێو کونسوڵخانەکەی ئەو وڵاتە لە ئەستەنبوڵیش ڕایگەیاند: دادگاکانى تورکیا بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لە بارەی چارەنووسى جەمال خاشقچیى ڕۆژنامەنووسەوە.

مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە به ‌سه‌ردانێکی فه‌رمیی گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق و پاش دیدارو کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی ناوەندی و کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتەش دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەم ناوچەیەش دا دیدارو وتووێژ دەکات.

سەرپەیڤ