کانونی یه‌که‌م 07, 2018 15:49 Asia/Tehran
  • ئێراق، توانایی  دانانی جێگر بۆ هاوردەی گاز لەئێرانی نییە

سەرۆکی کۆمپانی گازی باشووری ئێراق ڕایگەیاند : بەغدا توانایی دانانی جێگر بۆ هاوردەی گاز لە ئێرانی نییە .

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، حەیان عەبدولغەنی  سەروکی کۆمپانی گازی باشووری ئێراق وتی  : بەرهەمی گازی ئێستای ئەم  وڵاتە  بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی ئێراق بەس نییە و دەوڵەتی ئەم وڵاتە  هاوردەی گاز لە ئێران هەروا درێژە پێ دەدات.

بەوتەی سەرۆکی کۆمپانی گازی باشووری ئێراق،  بەغدا لانیکەم  دوو ساڵ دەرفەتی بۆ پەرەپێدانی ئاستی بەرهەمەکانی ئەم وڵاتە  بو دابین کردنی گازی پێویستی هێزگەکانی بەرهەمی کارەبا، هەیە . 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە  ئێراق دەبێ هەتا کۆتایی ساڵی 2020  بەرهەمی گازی خۆی  بگەیەنێتە  یەک ملوێن و سێسەد هەزار مەتری سێ جا لە ڕۆژدا.

دەوڵەتی ئەمریکا لە درێژەی  گوشارەکان بۆسەر  ئێراق ، چل و پێنج ڕۆژ دەرفەتی داوە بەو وڵاتە هەتا بۆ گاز و کارەبای  هاوردە لە ئێران، جێگرەوەیەک بدۆزێتەوە.

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، هەشتەمی مانگی مەی دووهەزار و هەژدە ، کشانەوەی واشینگتۆن لە بەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتی ناڤۆکی بە دژی ئێرانی لە دوو خولی نەوەد و سەد و هەشتا ڕۆژە ڕاگەیاند.

خولی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتەمی ئووت و خولی دووهەمیش  پێنجەمی نوامبەری دووهەزاروهەژدە بەشێوەی ڕەسمی جێبەجێ کرا.

ئەم کارەی سەروکی ئەمریکا بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ناوخۆ و بەشێوەی نێودەوڵەتی ، ئیدانە کرا.

سەرپەیڤ