ئاب 14, 2019 19:17 Asia/Tehran
  • پیداگری بەغدا لەسەر دامەزرانی وڵاتی فەلەستین بە پێتەختایەتی قودسی پیرۆز

وەزیری دەرەوەی عێڕاق جارێکی تر لەسەر پشتیوانی ولاگری لە نەتەوەی فەلەستین لە بەرانبەر ڕژێمی داگیر کەری قودس پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، محەممەد عەلی ئەلحەکیم " وەزیری دەرڤەی عێراقیش ئەمڕۆ چوارشەممە لە پێوەندی تەلەفونی لەگیڵ " ڕیاز یەلمالیکی " هاوشانی فەلەستینی خۆی، لەسەر پشتیوانی ولاگری عێراق لە پرسی فەلەستین وخەباتی نەتەوەی ئەم سەرزەوینە بۆ گەیشتن بە مافی نیشتمانی وڕەوای خۆی وهەروەها دامەزرانی وڵاتی سەربەخۆ بە پێتەخت بوونی قودسی پیرۆز پیداگری کرد. وەزیری دەرەوەی عێراق ، پشتیوانی پێویست لە هەوڵی فەلەستینیەکان هەتا بەدی هاتنی مەبەست وئامانجی نەتەوەی ئەم سەرزەویە بۆ ئازادی وسەربەخۆیی بە پێویست وزەرووری زانی ووتی: عێراق هەرجۆرە بڕیاریک کە دەێهەوێ سەرزەویە فەلەستینیەکان بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی داگیر بکات ، قەبوڵ ناکات.پیشتریش " عادڵ عەبدولمەهدی " سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند : ئەم وڵاتە نەیاری هەرجۆرە پڕۆژەی شارۆچکە سازی لە ناوچەیە . 

سەرپەیڤ