ئاب 16, 2019 17:23 Asia/Tehran
  •  پەلاماری داعش لە سنووری جەلولا وکەلاری بەرپەرچ دایەوە

حشدی شەعبی لە پووچەڵ کرانەوەی هەوڵی تیرۆریستەکانی داعش هەواڵی دا کە هەوڵی دزەکردنە ناو گوندێک هەڵکەوتوو لە ناوچە کوردنشینەکان وسنووری ڕۆژهەڵاتی عێراقیان دا .

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، ماڵپەڕی زانیاری گەیاندنی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بەر لە نێوەڕووی ئەمڕۆ هەینی بەبڵاو کردنەوەی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم ڕێکخراەویە هەوڵی ژمارەیەک لە ئەندامانی سەربە گروپی تیرۆریستی داعشیان بۆ دزە کردنە ناو گوندی دەکا لە مەودای شارە کوردنشینەکانی جەلولا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی دیالی لە ڕۆژهەڵاتی عێراق وکەلار لە باشووری پارێزگەی سلێمانی لە باکووری ڕٶژهەڵاتی ئەم وڵاتەی ناکارامە هێشتەوە. بەپێی ئەو شتەی کە لەم بەیان نامەیەدا هاتووە: نۆ ئەندامی تیرۆریستی داعش هەوڵیان دا دزە بکەنە ناو گوندی ناوبراو بەم حاڵەوە هێزەکانی تیپی ٢٨ و١٢٠ی حەشدی شەعبی ئەوانیان بە گوللە هاوەن دایە بەر دەڕێژ ولە ئاکام دا ناچار بوون هەڵبێن بۆ شوێنێکی نادیار .