ئه‌یلوول 16, 2019 19:14 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی فەرماندەرانی سنورڤانیی ئێران و عێراق لە بەغدا

یاریدەری سەرکردایەتی سنورڤانیی هێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، هەشتەمین کۆبوونەوەی فەرماندەرانی سنورڤانیی ئێران و عێراق لە بەغدا دەس پێ بووە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "ئەبولقاسم خاتەمی" یاریدەری سەرکردایەتی سنورڤانیی هێزی پۆلیسی ئێران وتی: هەشتەمین کۆبوونەوەی فەرماندەرانی سنورڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق رۆژی دووشەممە بەئامانجی هاواهەنگیی زیاتری سنورپارێزانی دوو وڵات لە بەغدا دەس پێ بووە.

خاتەمی وتی: سەردار"قاسم رەزایی" فەرماندەری سنورڤانیی هێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژەنەراڵ "حامید عەبدوڵڵا ئیبراهیم حوسێنی" فەرماندەری سنورڤانیی عێراق لەو کۆبوونەوە چوار رۆژییە، پرسی هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینی حوسێنی(ع) ، جێ بەجێ کرانی شیاوی گرێبەستی هێزی پۆلیسی سەرسنور و دیاریکرانی ڕێکارگەلی گونجاو بۆ پەرەپێدانی ئاستی ئاسایشی سنورە هاوبەشەکان، تاووتوێ دەکەن.

یاریدەری سەرکردایەتی هێزی پۆلیسی ئێران، تاووتوێی ڕێکارەکانی پەرەپێدانی ڕاژەکاریی گەیاندن و ئاسانکردنی ڕەوتی هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینی حوسێنی(ع) ی ئەمساڵیشی، لە خاڵەکانی دیکەی جێی باسی ئەو دانیشتنە ناوبرد.

سەرپەیڤ