تشرینی یه‌که‌م 07, 2019 10:21 Asia/Tehran
  • سەرۆکی عێراق خوازیاری لێکۆڵینەوە لە بارەی ئەنجامدەرانی پەلاماری سەر خەڵک و هێزە ئاسیاشیەکان بوو

بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق شەوی رابردوو لە دیداری سەرۆکی پەرلەمان و فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادڤانیی ئەم وڵاتە خوازیاری لێکۆڵینەوەی خێرا بوو لە بارەی ئەنجامدەرانی پەلاماری سەر خەڵک و هێزە ئاسایشیەکان .

بەمەبەستی تاوتوێکردنی بەگژاچونەوەی گەندەڵی و پێویستی پارێزگاریکردن لە رۆژنامەنوسان، سەرۆک کۆمار ی عێراق. پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی باڵای دادوەری.

 بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئێوارەی  یەک شەممە 6ی تشرینی یەکەم، لە بەغدا پێشوازیکرد لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق و فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە کۆبونەوەکەشدا سەبارەت بە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق گفتوگۆ کرا.

لە دیدارەکەدا، جەختکرایەوە لەسەر پارێزگاری ئاسایشی کۆمەڵایەتی و بەدواداچونی رێوشوێنەکانی لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی دەستیان لە توندوتیژییەکاندا هەبوە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان، هاوکات گرنگی پاراستنی سەروەری یاسا و پارێزگاری لە گیانی هاوڵاتیان و دامەزراوە تایبەتی و گشتییەکان دوپاتکرایەوە.

هەر لە دیدارەکەدا، گفتوگۆکرا لە سەر دۆسیەی بەگژداچونەوەی گەندەڵی و پێویستی پەلەکردن لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەهێزکردنی دادوەری لە بە گژداچونەوەی گەندەڵی و لێپێچینەوە لەو تۆمەتبارانەی کە توندوتیژییان ئەنجام داوە.

لە هەمانکاتدا سەبارەت بە پێویستیی کردنەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەو دەستدرێژیانەی کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کرایە سەر بەشێک لە میدیا و رۆژنامەنوسان جەختکرایەوە و  باس کرا لەسەر پارێزگاریکردن لە دەزگاکانی راگەیاندن و ئازادی رادەربڕین کە لە دەستوردا پارێزراوە .

سەرپەیڤ