تشرینی یه‌که‌م 07, 2019 18:07 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: گرێبەستەکانی هەناردەی چەکەمەنی بۆ ئێراق جێ بەجێ دەکەین

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی کرد لەسەر بڕیاری وڵاتەکەی بۆ جێ بەجێ کردنی گرێبەستەکانی هەناردەی چەکەمەنی بۆ ئێراق.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە کەناڵی ئاڕ تی عەرەبیی ڕووسیا، سێرگئی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پاش دیدار لەگەڵ هاوشانە ئێراقییەکەی "محەممەدعەلی حەکیم" لەشاری بەغدا، ڕایگەیاند کە ڕووسیا وەک دووهەم بنێری مەزنی چەکەمەنی لەجیهان، گرێبەستەکانی هەناردەکرانی چەک بۆ ئێراق جێ بەجێ دەکا.

لاڤرۆف لەوبارەوە وتی: لەبارەی پێویستیی جێ بەجێ کرانی بریارەکانی لیژنەی حکومەتیی هاوبەش بۆ هاوکاریی تیجری و ئابوری کە مانگی ئاڤریلی ڕابردوو کۆبۆوە، ڕوانگەیەکی یەکسانمان هەیەو گرێبەستەکانی هەناردەی بەرهەمە سەربازییەکان بۆ ئێراقیش جێ بەجێ دەکەین.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیاو ئێراق لەچاوپێکەوتنەکەیان جگە لەپرسی گرێبەستە چەکئامێریەکان، پەیوەندیی نێوان دوو وڵات وبڕێک پرسی ناوچەییشیان خستەبەرباس و لێکدانەوە.