تشرینی دووه‌م 09, 2019 18:51 Asia/Tehran
  • ڕوونکردنەوەی بەغدا سەبارەت بە پەلاماری مووشەکیی سەر پێگەی

سەرکردایەتی هەڵمەتی نەینەوا، ڕایگەیاند؛ پەلاماری مووشەکیی رۆژی ڕابردوو بۆسەر پێگەیەکی سەربازی لە باشوری ئەو پارێزگایە جۆرێک هەوڵدانی داعشە بۆ بەرزکردنەوەی ورەی دەس و پێوەندییەکانی ئەو گرووپە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، سەرتیپ"نۆمان زوبەیعی" سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی نەینەوا ئەمڕۆ شەممە لەبارەی پەلاماری مووشەکیی رۆژی ڕابردوو بۆسەر پێگەی سەربازیی ئەلقەیارە لە باشوری موسڵ، وتی: ئەو سێ ئۆتۆمبیلەی لەڕێی ئەوانەوە ١٧مووشەک هاوێژرابوو، کراوەتە ئامانج و لەبەین چووە.

سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی نەینەوا وتی: تێگیرانی مووشەکێک لە پێگەی سەربازیی ئەلقەبارە، بەهەڵکەوت بوو و بە هەڕەشە لەدژ ئاسایشی پارێزگای نەینەوا نایەتە ئەژمار.

ناوبراو وتی: هێزە ئاسایشییەکان وەڵامی ترۆریستانی ئەنجامدەری ئەو پەلامارەیان دایەوەو جگە لە تێکشکاندنی ئەو سێ ئۆتۆمبیلەی لەڕێی ئەوانەوە مووشەکەکان هاوێژرابوون، مووشەکێکی ئامادەی تێگیرانیشیان لەناوبرد وسێ ئەندامی داعشیشیان کوشت.

سەرکردایەتی هەڵمەتی پارێزگای نەینەوا، شەوی ڕابردوو بە پشت ڕاست کردنەوەی هەواڵی تێگیرانی١٧مووشەک لە پێگەی ئەلقەیارە وتبووی کە چوار مووشەک، کەوتووەتە ناوەوەی ئەو پێگە بەڵام هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.

سەرپەیڤ