هاوپه‌یمانێتی هێزه‌عیراقییه‌کان: هیچ خواستێکمان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نیە، بەڵام پشتیوانی لە کاندیدی شیعەکان دەکەین
هاوپه‌یمانێتی هێزه عیراقییه‌کان که محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانێتیه‌که‌ی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران ڕاگه‌یاند و جه‌ختیکرده‌وه، "هیچ خواستێکیان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته نییه،یەڵام پشتیوانی لەکاندیدی شیعەکان دەکەین.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندانەوە، ئه‌حمه‌د مه‌زهه‌ر جبوری لە بەرپرسانی هاوپه‌یمانێتی هێزه عیراقییه‌کان وتیشی: وه‌ک هاوپه‌یمانێتی هێزه عیراقییه‌کان پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانمان ناوێت، بەڵام پشتیوانی هاوسه‌نگی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه‌کانیش ده‌که‌ین له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی ده‌ستوری هه‌مییشه‌یی عیراقدا.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە: بارودۆخی ئێستای وڵات هیچ قه‌یرانێکی دیکه هه‌ڵناگرێت و له‌سه‌ر هه‌موانیش پێویسته به‌جێبه‌جێکردنی داواکاری و پرۆژه گرنگه‌کان،هه‌وڵبده‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌که.
جبوری پشتیوانی هاوپه‌یمانێتیه‌که‌شی دوپاتکردوەته‌وه بۆ کاندیدی کوتله‌ی شیعه‌کان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران.
هاوپه‌میانێتی هێزه عیراقییه‌کان که محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات ٣٢ ئه‌ندامی لە پەرلەماندا هەیە.ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌ریه‌ک له‌کوتله‌ی سائیرون و ده‌وڵه‌تی یاسا ڕه‌تیان کردووەته‌وه کە، پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران وه‌ربگرن و خواستیشیان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته هه‌بێت.