شوبات 15, 2020 08:29 Asia/Tehran
  • قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانی عێراق کۆتایی هات

فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق، کۆتایهاتنی قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانی عێراقی راگەیاند.

 

لەبەیاننامەی فەرماندەیی  هێزە هاوبەشەکانی عێراقدا، هاتووە:" قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانی عیراق لە سنوری پارێزگای ئەنبارو دەوروبەری بەتایبەت سنوری نێوان عیراق- سوریا بۆ لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش  کۆتایی هات ".

رونیشکراوەتەوە:" ئۆپراسیۆنەکە بەسەرکەوتوویی ئامانجەکانی خۆی بەدیهێناوەو کاریگەری گرنگ و گەورەی لەسەر لەناوبردنی پێگەو مۆڵگەکانی داعشدا هەبووە".