May 20, 2020 20:03 Asia/Tehran
  • مەسجیدی: عێراقێکی ھێزمەند، ئاواتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە

باڵوێزی ئێران لە بەغدا لە دیدار لەگەڵ وەزیری بەرەڤانیی عێراق جەختی کرد: خواستی ناخەکیی تاران بوونی عێراقێکی ھێزمەندو یەکگرتووە لە دراوسێیەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.

«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی ئێران لە بەغدا ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری «جومعە عیناد»، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی دیاری کرانی وەک وەزیری بەرەڤانیی عێراق، لە سەر ئامادە بوونی ئێران لەمەڕ پەرە پێ دانی زیاترلەجارانی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتی دۆست و برای عێراق دا پێی داگرت.

«جومعە عیناد»یش وێڕای ئاماژە کردن بە پێشینەی پەیوەندییە قوڵەکانی نێوان ئێران و عێراق، لە ھاریکارییە بەربڵاوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خەباتی دژی تیرۆریزم ڕێزی گرت و ئامادە بوونی بەغدای بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندی و ھاوکاری لەگەڵ تاران ڕاگەیاند.

جێگای ئاماژەیە سەردار «موستەفا مورادیان» وابەستەی سەربازیی ئێران لە عێراقیش بەشداری دیدارەکە بوو.