یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان نیوه‌ى گرفته‌کانى هه‌ڵبژاردن له‌ناوچه جێیناکۆکیهکاندا چاره‌سه‌ر ده‌کات
راوێژکاری مستەفا کازمی بۆ کاروبارى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئەو وادەیەى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت دانراوە، وادەیەکى گونجاوە بۆ تەواوکردنى ئامادەکارییە هونەری و لۆجیستییەکانی کۆمیسیۆن و دیارە یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان نیوه‌ى گرفته‌کانى هه‌ڵبژاردن له‌ناوچه کێشە لە سەرەکاندا چاره‌سه‌ر ده‌کات.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە، «عه‌بدولحسێن هینداوى» راوێژکارى مستەفا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بۆ کاروبارى هه‌ڵبژاردنه‌کان رایگەیاند:ئه‌و واده‌یه‌ى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت دیارى کراوە گونجاوه بۆ کۆمسیۆن له‌پێناو ته‌واوکردنى ئاماده‌کارییه لۆجستى و هونه‌رییه‌کان.
ناوبراو باسی لەوەشکرد کە، حکومه‌ت به‌ڵێنى داوه هه‌موو ئاسانکارییه‌ک بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە پێشکه‌ش بکات و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بهشێکیشە له‌به‌رنامه‌ى حکومه‌ت.”
بەقسەی ئەم راوێژکارەى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان نیوه‌ى گرفته‌کانى هه‌ڵبژاردن له‌ناوچه جێی ناکۆکیه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات.
هەوتەی رابردوو، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی ٦ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢١ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی لەعێراقدا دیاریی کرد.