تشرینی یه‌که‌م 21, 2020 20:19 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی، ئەکتەرێکی ئاوەزمەند بە پێناسەیەکی نیشتیمانیی عێراقییەوە

فالح فەییاز، سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە لێدوانێکدا ھەڵوێستی ئەم ڕێکخراوەیەی لە بارەی گۆڕانکارییە سیاسی و ئاسایشتییەکانی ئێستای عێراق ڕوون کردەوە.

فالح فەییاز، سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی

حەشدی شەعبی لەو ئەکتەرە سەرەکییە سیاسی و ئاسایشتییانەی عێراقە کە سەرباری ئەوەی کە تازە دامەزراوە، بوختانێکی زۆری ئاراستە کراوە. ئەو بوختانانەش کە بۆی دەکرێت بە گشتی لە ڕوانگەی ئەتنخوازانەی کۆتلەو کەسایەتییەکان و ھەروەھا نەیارەتیی دەورگێڕە بیانییەکانەوە سەرچاوە دەگرن کە حەز بە ھەڵوێستی سەربەخۆو سیاسەتە ئاسایشتی و دەرەکییەکانی ناکەن.

بە تێکڕایی حەشدی شەعبی لە ماوەی ئەم شەش ساڵەی ڕابردوودا قەت ڕوانگەیەکی ئەتنحوازانەی لە بارەی دۆسیە سیاسی و ئاسایشتییەکانی عێراق نەبووە. گەرچی شاڵاوەکانی داعش بە ھۆری بۆ سەر ناوچە سوننەنشینەکان بوو، بەڵام حەشدی شەعبی کە زۆربەی ئەندامەکانی شێعەن، لە خەباتی دژی داعش لە پارێزگا سوننەنشینەکاندا پێشەنگ بووە. لە ئێستاش دا وتەکانی فاڵح فەییاز دەربڕی ئەوەیە کە حەشدی شەعبی ئەکتەرو دەورگێڕێکی ئاوەزمەندو خاوەنی ڕوانگەیەکی نیشتیمانیە بەرامبەر بە کێشەکانی عێراق.

ھەر بۆیە لەم ئاراستەیەش دا ڕایگەیاند، تۆمەتبارکردنی حەشدی شەعبی بە تێوەگلان بە ھێندێک دۆسیەوە بابەتێکی ناویژدانمەندانەیە. ناوبراو ھاوکات حەشدی شەعبیی بە باڵێکی ڕاپەڕێنەری یاسا لە عێراق دا زانیوەو وتوویەتی: وا دیارە ھێندێک لە لایەنە نێونەتەوەییەکان لە بوونی حەشدی شەعبی نیگەرانن. ئاوەزمەندیی حەشدی شەعبی لە کاردانەوە بەرامبەر بە قسەکانی «ھۆشیار زێباری»ش دەر دەکەوێ.

هۆشیار زێباری

«فاڵح فەییاز» لە لایەکەوە ھێرشبەرانی سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بە «یاسابەزێن» و کارەکەشیان بە ھەنگاوێکی نایاسایی ناودێر دەکات و لە لایەکی دیکەشەوە وتەکانی «ھۆشیار زێباری» لە بارەی حەشدی شەعبی بە نەگونجاوو سوکایەتی کردن بە حەشدی شەعبی د ەزانێت.

ئەم ڕوانگەیەش دەربڕی ئەوەیە کە حەشدی شەعبی لە ڕەوشتی ئێستای عێراق بە باشی تێ دەگات و بەنیازی پەرە پێ دانی بارگرژی و مشت و مڕی بێ ئەنجامی سیاسیی نییەو لەولایشەوە ئاگای لە ماکی پیلانە دەرەکییەکانی دژی عێراقەو ناکەوێتە وەھا داوێکەوە.

 

سەرپەیڤ