سانتریفیوژی ۲۰ هه‌زار سووڕ له خوله‌ک به‌رهه‌م هات
زانایانی ئێرانی له کۆمپانیایه‌کی زانستی توانیان جۆره سانتریفیوژێک دروست بکه‌ن که له هه‌ر خوله‌کێکدا ده‌توانێت ۲۰ هه‌زار جار بسووڕێته‌وه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، عه‌لی فه‌لاتی، به‌رپرسی ئه‌م کۆمپانیایه له کۆڕی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره سانتریفیوژه نوێیه وتی: ئه‌م ئامێره کارامه‌یی لێکۆڵینه‌وه‌وی پزشکی هه‌یه و ده‌توانێت به وردی ۲RPM، خوێنی مرۆڤه‌کان بپشکێنێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م ئامێره ده‌توانێت به خێرایی یه‌کجار زۆر، پلاکته‌کان له پلاسمای خوێن جیا بکاته‌وه؛ هه‌روه‌ها به‌م سانتریفیوژه به باشی شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان دیاری ده‌کرێت.
وتیشی: ئه‌م ئامیره ته‌واو ئێرانییه و ته‌نیا ماتۆڕی ئه‌م سانتریفیۆژانه له لایه‌ن ئه‌ورووپاییه‌کانه‌وه دروست کراوه و دیکه‌ی پارجه‌کانی ئه‌م ئامیره هه‌ر هه‌مووی له ئێران به‌رهه‌م هاتووه.
فه‌لاتی زیادی کرد: له ئێستادا ته‌نیا کۆمپانیایه‌کی ئه‌ڵمانی ئه‌م ئامیره دروست ده‌کات و ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وان له ڕکابه‌ری داین.
ئه‌م به‌رپرسه ئێرانییه زیادی کرد که کۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌که تاکوو ئێستا توانیه‌تی ته‌نیا ئامێرێک دروست بکات که ده‌توانێت ۱۸ هه‌زار جار له خوڵه‌کێکدا بخولێته‌وه.