May 20, 2017 13:52 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی تیمی فوتسالی ژێر٢٠ساڵانی ئێران بەسەر تیمی قرقیزستان

تیمی فوتسالی ژێر بیست ساڵانی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە پێشبڕکێی پاڵەوانەتی ئاسیا کە بە میوانداری تایلەند بەڕێوە دەچێ، توانی بە ئەنجامی دە بە هیچ ، قرقیزستان بباتەوەو بەهێز خۆی بگەیێنێتە قۆناخی دواتری یاریەکان.

تیمی فوتسالی ژێر٢٠ساڵانی ئێران بەرلەوە بە بردنەوەی سێ یاری لە تیمەکانی ئیمارات، مەغولستان و چین، توانیبووی خۆی بگەیێنێتە خولی دواتر.

تیمی فوتسالی ژێر٢٠ساڵانی ئێران لە قۆناخی دواتردا لەگەڵ تیمی لوبنان یاری دەکات.

پاڵەوانی پێشبڕکێی پاڵەوانەتی ژێر بیست ساڵانی ئاسیا، بەرەبەشی یارییەکانی ئۆلەمپیکی لاوانی٢٠١٨ی بۆینس ئایرسی ئەرژەنتین بەدەست دێنێ.

سەرپەیڤ