به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ناسا، ئه‌م ڕێکخراوه‌یه زانیاری نوێی له چوار ساڵ کاری به‌رده‌وامی تیلسکۆپی کۆپلێر بڵاو کرده‌وه.
به پێی ئه‌م زانیاریانه، ناسا ۲۱۹ هه‌ساره‌ی نوێی دۆزیوه‌ته‌وه که ۱۰ هه‌ساره‌یان له زه‌وی ده‌چن، واتا له ڕووی قه‌باره و چۆنیه‌تی شوێنه‌که‌یان وه‌ک هه‌ساره‌ی زه‌وین.
تاکوو ئێسته، تیلسکۆپی کۆپلێر سه‌رجه‌م ۷ ئه‌رکی پێسپێردراوه و له ۷ ساڵی ڕابردوودا ۴۰۳۴ هه‌ساره‌ی نوێی دۆزیوه‌ته‌وه. له‌م ژماره‌یه ۲۳۳۵ هه‌ساره‌یان دواتر پشت ڕاست کراونه‌ته‌وه.
به‌م ۱۰ هه‌ساره‌ی که له گۆی زه‌وی ده‌چن، سه‌رجه‌م ۵۰ هه‌ساره له ۷ ساڵی ڕابردوودا دۆزراوه‌ته‌وه که له زه‌وی ده‌چن. به پێی ئاماره‌کان کۆپلێر تاکوو ئێسته زیاد له ۸۰ له سه‌دی ئه‌و هه‌سارانه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه که ئه‌گه‌ری بوونیان لێدراوه.
ئه‌م تێلسکۆپه به‌رده‌وام به‌داداچوون بۆ هه‌ساره‌کانی جیهان ده‌کات، کاتێک تیشکی هه‌ساره‌یه‌ک بۆ ماوه‌یه‌ک بکوژێته‌وه ناسا تێده‌گات که هه‌ساره‌یه‌کی دیکه بوونی هه‌یه.
شایانی باسه هه‌ساره‌ی KOI۱۷۷۱۱ که زۆر له زه‌وی ده‌چێت هه‌ر به‌م جۆره دۆزرایه‌وه.