تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 13:03 Asia/Tehran
  • بەم گیراوەیە ورگت بچووک بکەرەوە

ئەو کەسانەی ورگیان گەورەیە و کێشی لەشیان زۆرە، چەندین ڕێگا بۆ بچووککردنەوەی ورگیان دەگرنە بەر، گیراوەیەکی سروشتی و بەسوودیش بۆ ئەو کەسانە ھەیە.

ماڵپەڕی (بۆڵدسکای)، کە ماڵپەڕێکی تایبەت بە بابەتە تەندروستییەکانە، ڕێگایەکی بۆ ئەو کەسانە خستووەتە ڕوو، کە ورگیان گەورەیە و کێشی لەشیان زۆرە، بۆ ئەم ڕێگایەش پێویستە گیراوەیەک لە مەعدەنووس، خەیار، لیمۆ و ئاو دروست بکەن.

سەرەتا ھەندێک مەعدەنووس ورد بکەن، پاشان بیخەنە نێو پەرداخێک ئاو، ئینجا ئاوی یەک لیمۆ بخەنە نێو پەرداخەکە، لە کۆتاییشدا نیو خەیار ورد بکەن و لەگەڵیاندا تێکەڵی بکەن، ئەم گیراوەیەش بەیانیان پێش ئەوەی ھیچ بخۆن، گیراوەکە بخۆنەوە.

پێویستە ئەم گیراوەیە تەنیا پێنج ڕۆژ بخورێتەوە، پاشان 10 ڕۆژ نەیخۆتەوە، دوای 10 ڕۆژەکەش، جارێکی دیکە پێنج ڕۆژی دیکە بیخۆیتەوە، بەمەش گۆڕانکارییەکان دەبینیت و ورگت بچووک دەبێتەوە، بەڵام ئەم گیراوەیە دەبێت پێش ئەوەی بیخۆیتەوە، دروستی بکەیت، نابێت شەوان دروستی بکەیت و بەیانیان بیخۆیتەوە.

تێبینی/ ئەگەر گەدەت بێھێزە، یان ھەستیاریت بەرانبەر لە یەکێک لەو خۆراکانەی نێو گیراوەکە ھەیە، پێش ئەوەی بیخۆیتەوە، پێویستە پرسیار لە پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.