تیمی کانۆپۆلۆی پیاوانی ئێران بوو بە پاڵەوانی ئاسیا
تشرینی دووهم 12, 2017 16:52 Asia/Tehran
تیمی کانۆپۆلۆی پیاوانی ئێران لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا بە بردنەوەی میدالیای زێڕ بوو بە پاڵەوانی ئاسیا.
تیمی کانۆپۆلۆی پیاوانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە دوا کێبەرکێی کانۆپۆلۆی پاڵەوانەتیی ئاسیا، لە مالێزی ، تیمی ژاپۆنی بە دەرەنجامی شەش بە پێنج بەزاندو میدالیای زێڕی بردەوە.
تیمی کانۆپۆلۆی ژنانی ئێرانیش لە دوا قۆناغ دا یارییەکەی بە تیمی تایپەی چین دۆڕاند و بە بردنەوەی میدالیایەکی زیو بوو بە جێگری پاڵەوانی ئاسیا.
کانۆپۆلۆ وەرزشێکی گروپییە کە بە تۆپ دەکرێت و ئاوێتەیەکە لە وەرزشی واتێرپۆلۆو بەلەمسواری کە لە سەر ئاو ئەنجام دەگرێت.