شوبات 15, 2018 16:16 Asia/Tehran
  • کرانەوەی پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب

پێنجەمین پێشانگەی نیودەوڵەتیی کتێبی ئایین پێنجشەممە لە موسەلای قودسی شاری قوم لە باشووری تاران کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران لە پێنجەمین پێشانگەی نیودەوڵەتیی کتێبی ئاییندا ١٠٧ ناشر و بڵاوکەرەوەی کتێب لە ٩ وڵاتی عەرەبیەوە و ١٦٠ پەخشکار و بڵاوکەرەوەی کتێب لە ئێرانەوە بە ٥٠ هەزار بەرگ کتێب بەشدارییان کردووە کە ئەو پەخشکارانە لە وڵاتانی لوبنان، ئێراق، سووریا، ئەردەن، تورکیا، مەسر، تونس ، کوەیت و عەرەبستانی سەعوودییەوە هاتوون.