ئادار 04, 2018 11:01 Asia/Tehran
  • دەسکەوتەکانیی سەفەری سەرۆکی فیفا بۆ ئێران

ئامادە بوونیی سەرۆکی فیفا لە ئێران ڕووداوێکیی گرنگ بوو کە کەڵک وەرگرتنیی ئەرێنی لە دەستەکەوتەکانیی دەتوانێ بە باشتربوونەوەی بارودۆخی تۆپی پێی لە ئێران و ئاسیاو جیهان دا یارمەتی بدات، پرسێک کە هاتنە دیی بەستراوەتەوە بە هەوڵ و هەروەها لۆبییەکانیی بەرپرسانی فێدراسیۆن.

جیانی ئینفانتینیۆ دووڕەگەی (ئیتالیایی- سوئیسراییە). ئەو ساڵی ٢٠٠٠ زاینیی چووە نێو پێکهاتەی یوفا(یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا) و ساڵی ٢٠٠٤ زایینی  وەک بەڕێوە بەری بەشی کارو باری مافەوانیی یوفا بۆ دەرکردنیی ئیزن بۆ یانەکان پۆستی وەرگرت و لەساڵی ٢٠٠٧ زایینی  وەکوو جێگریی سکرتێری گشتی یوفا دیاریکرا. سەرئەنجام ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠٠٩ بە فەرمیی بوو بە سکرتێری گشتی یوفا.

جیانی ئینفانتینیۆ

 لە سەردەمانێک  کە بلاتێرسەرۆکی فیفا بوو، ئەم ریکخراوەیە لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئەورپا دا ناکۆکیی زۆری هەبوو. هەرچەند لە زۆرتری برگەکان دا گوشاری سەرۆکایەتی فیفا وەکوو ناوەندێکی سەرەکی تۆپی پیی لەئاست دونیا دا کاری خۆی دەکرد. سەرەرای ئەمەیش ئینفانتینیۆ لەهەمان سەرەتاوە بیری لە سەرۆکایەتی فیفا دەکرد.و لەئاکام دا دوای تەبلیغاتی بەربڵاو و سەرنجڕاکێش بەرەوڕووی سەرۆکی فیفا بوویەوە و و دووساڵ لەمەو بەر لە ڕەشەمەی ساڵی ٩٤ هەتاوی بوو بە سەرۆکی فیفا.

بلاتێر

گرنگترین دەستەکەوتی تۆپی پێی ئێران لە سەفەری بالاترین کاربەدەستی تۆپی پێی بۆ تاران دەتوانێ لەمەڕ باشترکردنەوەی ڕۆڵی ئێران لە  بڕیارگرتنەکانیی AFC و وەرگرتنی مافی یانەکان لە مێواندرایەتی کەلە چەند ساڵی ئەمدواییە وەکوو گرفتێکی گەورەیە لێهاتووە ،بزانین.

ئامادەبوونی سەرۆکی فیفا لە ئێران دا ڕووداویکی پێویست و گرنگ بوو کە ڕووی دا.خالی گرنگی سەفەری سەرۆکی فیفا بۆ ئێران لەم بابەتە دابوو کە وڵاتی ئێرانی وەکوو وڵاتێکی بەتەواوەتی تۆپی پێیی زانیوە و وتوویەتی بە هۆی هۆگریی زۆری لاگرانی ئێرانی تۆپی پێی، ئێران وەکوو مالی خۆی دەزانێت.

ڕاستی ئەمەیە کە جیانی ئینفانتینیۆ (سەرۆکی فیفا) بە باشی ئاگاداری ئەم بابەتەیە کە تۆپی پێی ئێران جیاوازی زۆری هەیە لەگەڵ تۆپی پیی وڵاتانیی لێواری کەنداوی فارس دا و دەزانێت ئاراستە کردنیی یارمەتی دراوی ، ئینسانی تێنۆلۆژیک بە وەها وڵاتێک لە ڕاستی دا یارمەتیی بە گەشەسەندنەوەی پیشەیی تۆپی پێی و گەڕانەوە بەرەو فیفایە.
 

 

سەرپەیڤ