له کۆتایی ئەم مانگی ژولایەدا دیارده‌ی مانگگیران ڕوو ده‌داته‌وه
مانگێکی دره‌وشاوه به ڕه‌نگی سوور وه‌ک خوێن دیارده‌یەکی گه‌ردوونیه که تیایدا زه‌وی بۆ ماوه‌ی زیاتر له ١٠٠ خوله‌ک ته‌واوی ڕووناکی تیشکی خۆر بەرەو مانگ دادەپۆشێ.
دیارده‌که شه‌وی ٢٧ی مانگی ژولایی کاژێر ٢٢ :٣٠ بە کاتی تاران و ٩ی شه‌و به کاتی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێ ده‌کات و بۆ ماوه‌ی 4 کاژێر به‌رده‌وام ده‌بێت و تیایدا بۆ ماوه‌ی کاژێرێک و ٤٣ خوله‌ک مانگگیرانی ته‌واو ڕوو ده‌دات و دواتر ده‌بێته مانگگیرانی نیمچه‌یی و ناته‌واو.
به وته‌ی زاناکانی ئاژانسی ناسا دانیشتوووانی وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و کیشوه‌ری ئه‌فریقا و ئه‌ورووپا و ئه‌مریکای باشوور و ئوسترالیا و نیوزله‌ندا ده‌توانن دیارده‌که به چاو ببینن به‌ڵام به هیچ شێوه‌یێک له ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌و دیارده گه‌ردونییه ناوازه‌یه نابینرێت.
هه‌رێمی کوردستانیش که ده‌که‌وێته ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ر چه‌قی مانگگیرانه‌که ده‌که‌وێت.
مانگگیرانه‌که‌ی ئه‌مجاره‌ش ده‌بێته ماوه درێژترین مانگگیرانی سه‌ده‌ی 21 و ده‌بێته بۆنه‌یێک بۆ هه‌وادارانی تێبینی کردنی نهێنی دیارده‌کانی گه‌ردوون تا چێژی لێوه‌ربگرن.
دیارده‌ی مانگی سوور کاتێک ڕوو ده‌دات که زه‌وی ده‌بێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م گه‌یشتنی تیشکی خۆر به سه‌ر ڕووی مانگ و هه‌ندێک له تیشکی خۆر له به‌رگه هه‌وای زه‌وییه‌وه ده‌رده‌چێت و ده‌بێته‌هۆی به‌خشینی ڕه‌نگێکی مه‌یله و سوور به مانگ.
له کاتی ڕوودانی ئه‌و دیارده‌یه‌شدا مانگ له دوورترین خاڵیدا ده‌بێت له زه‌وی و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات مانگ له قه‌باره‌ی ئاساییی خۆی بچووکتر ده‌رکه‌وێت و ماوه‌یێکی زیاتریشی ده‌وێت تا ناوچه‌ی سێبه‌ری زه‌وی تێده‌په‌ڕێنێت.
له ڕووی بیرکاریشه‌وه زۆرترین ماوه‌ی مانگگیرانی ته‌واو کاتژمێرێک و ٤٧ خوله‌ک ده‌خایه‌نێت و درێژترین ماوه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ش له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له ساڵی ١٩٠١ و ساڵی ٢٠٠٠ ڕوویان دا که بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک و ٤٦ خوله‌ک درێژه‌ی کێشا.
مانگگیران کاتێک ڕوو ده‌دات که هه‌ریه‌ک له زه‌وی، مانگ و خۆر ده‌که‌ونه سه‌ر یه‌ک هێڵی ڕاست و زه‌وی ده‌که‌وێته نێوان مانگ و خۆر و کاتێکیش مانگ به‌و ناوچه تاریکه‌دا تێده‌په‌ڕێت که له سێبه‌ری زه‌وی دروست بوووه و زه‌وی به‌ری تیشکی خۆر له مانگ ده‌گرێت و ڕێگه نادات ڕووناکی خۆر بگاته سه‌ر ڕووی مانگ و دیارده‌ی مانگگیران ڕوو ده‌دات.