ته‌مووز 14, 2018 10:55 Asia/Tehran
  • عەلیڕەزا فەغانی بوو بە دادوەری یاریی ڕیزبەندیی موندیاڵی 2018

تاقمی دادوەریی ئێران یاری هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەریتانیاو بەلژیک لەمیانەی یاری ڕیزبەندی موندیاڵی 2018ی ڕووسیادا دادوەری دەکەن .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی پەیامنێرانی لاو،  هەڵبژاردەی دادوەریی ئێران پێکهاتوو لە عەلیڕەزا فەغانی کە هاوڕێ لەگەڵ ڕەزا سوخەندان و محەممەد مەنسووری لە موندیاڵی 2018ی  ڕووسیا  ئامادە ببوون و  لە دوو یاری قۆناخی تاقمی دا لەنێوان  هەڵبژاردەی ئاڵمان  مەکسیک   و برازیل و سێربستان و هەروەها  قۆناخی یەک هەشتەمی بەرلەکۆتایی لەنێوان فەرەنسا و ئەرژەنتین  داوەرییان کرد  لە یاری ڕیزبەندی  موندیاڵی  2018ی ڕووسیا لەنێوان بەلژیک و بەریتانیا ، دادوەری دەکەن.

نستور  پیتاناش  بە ڕاگەیاندنی ڕەسمیی  فیفا ، فیناڵی موندیاڵی 2018ی ڕووسیا لەنێوان دوو تاقمی فەرەنسا و کورۆڤاسی  دادوەری دەکات  .