ئاب 08, 2018 21:38 Asia/Tehran
  • چەند ھەواڵی وەرزشی

ھەڵکشانی مسی سونگون لە کاپی یانەکانی فوتساڵی ئاسیا- قڕقیزشتانییەکان تێک شکێندران، سامان قودوس بە ئوئیسکای ئەسپانیاوە پەیوەست بوو، تیمی باسکەی سێ کەسە بەرەو ڕۆژئاوای ئاسیا وەڕێ کەوت.

ھەڵکشانی مسی سونگون لە کاپی یانەکانی فوتساڵی ئاسیا- قڕقیزشتانییەکان تێک شکێندران

تیمی فوتساڵی مسی سونگون وەرزەقان بە بەزاندنی تیمی ئێرەمی قڕقیزستان گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی کێبەرکێکانی کاپی یانەکانی  فوتساڵی ئاسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵنێری یاریی تۆپی پێ و فوتساڵی گروپی وەرزشیی یانەی پەیامنێرانی لاو،تیمی فوتساڵی مسی سونگون وەرزەقان ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ململانێکانی قۆناغی چواریەکی کۆتایی کێبەرکێکانی کاپی یانەکانی فوتساڵی ئاسیا توانی تیمی ئێرەمی قڕقیزستان بە دەرەنجامی ھەشت بە سێ ببەزێنێ و بە ئاسانی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی کێبەرکێکانی کاپی یانەکانی  فوتساڵی ئاسیا. لەم ململانێیەدا ئەسغەری حەسەن زادە، سەنگ سفیدی، تەقی زادە، عروجی و عەسکەری  لە ڕیزی ئەو یاریزانانەی تیمی فوتساڵی مسی سونگون وەرزەقان بوون کە گۆڵیان کرد. ھەروەھا قادرۆف و تاکو -ش گۆڵیان بۆ تیمەکەی قڕقیزستان تۆمار کرد. جێگای ئاماژەیە کە لەم ململانێیەدا پێشەنگی گۆڵی تیمی مس واتە (جاوید) لە بەر ئەوەی کە دوو کارتی پێدرا بوو نەیتوانی بەشداری یارییەکە بێت و لە سەر ژمارەی پێوانەیی گوڵ کردنەکانی بەردەوام بێت.

سامان قودوس بە ئوئیسکای ئەسپانیاوە پەیوەست بوو

ئەستێرەی ئێرانیی یانەی ئوسترسوەند سەرەنجام بەرەو لالیگا کۆچی کرد ھەتا یاری کردن لە یەکێک لە جێی بڕواترین کێبەرکێکانی ئەورووپا تاقی کاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ( وەرزشی سێ) سامان قودوسی کاپیتانی ئێرانیی ئوسترسوەندو باشترین ئەسترەی مانگی ڕابردووی لیگی سویید لە نێوان تەواوی ئەو زمنانەی کە لە بارەی گیرسانەوەی لە تیمێکی فەرانسی و یان بریتانی دا دەگەشتە گوێ، لە گوێزرانەوەیەکی چاوەڕوان نەکراوو سەرنج ڕاکێش دا بەرەو یەکێک لە جێی بڕواترین لیگەکانی ئەورووپا وەڕێ کەوت ھەتا لەمەولا شایەتی نواندنی ھونەرەکەی لە لالیگادا بین.

تیمی باسکەی سێ کەسە بەرەو ڕۆژئاوای ئاسیا وەڕێ کەوت

تیمی باسکەی سێ کەسەی کوڕان بۆ بەشداری کردنی لە کێبەرکێکانی ڕۆژئاوای ئاسیا بەرەو لوبنانوەڕێ کەوت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،تیمی باسکەی سێ کەسەی کوڕانی ئێران بۆ بەشداری کردنی لە کێبەرکێکانی بەدەستھێنانی پشکی ئاسیا بەرەو لوبنانوەڕێ کەوت. ھەتا لە ١٩ی گەلاوێژدا لەگەڵ خەنیمانی ڕۆژئاوای ئاسیا ململانێ بکات. تیمەکە بریتین لەم یاریزانانە:موحەممەد یوسف وەند، عەلی ئەڵڵا وردی، ئەمیرحسەین ئازەری و نەوید خواجه زاده. ئەم یاریزانانە بەرلەمە لە قەواخی تیمی نیشتیمانیی شین دا ڕەوانەی کێبەرکێکانی ڤیلیام جۆنز کرا بوون و لە پرۆڤەی ئەو تیمەش کە ڕەوانەی جاکارتا دەکرێت ئامادەن.