مه‌ریه‌م قازی چیرۆک‌نووسی کورد کۆچی دوایی کرد
مه‌ریه‌م قازی چالاکوانی مه‌ده‌نی و چیرۆک‌نووسی کورد له شاری مه‌ھاباد کۆچی دوایی کرد.
سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه ، 5ی نۆڤێمبێری 2018 مه‌ریه‌م قازی چالاکوانی مه‌ده‌نی و چیرۆک‌نووسی مه‌هابادی دوای ماوه‌یێکی زۆر ناڵاندنی به ده‌ست نه‌خۆشینی شێرپه‌نجه کۆچی دوایی کرد.
مه‌ریه‌م قازی دانیشتووی شاری مه‌ھاباده و پسپۆر له بواری ئه‌ده‌بیات و چیرۆک‌نووس بوو و بۆ ماوه‌ی 7 ساڵیش وه‌کوو نووسه‌ری که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی مه‌ھاباد کاری کردوووه و بڕیاره ئه‌مڕۆ له شاری مه‌ھاباد و له گۆڕستانی ئه‌دیبان به خاک بسپێردرێت.
ژیاننامه‌ی مریه‌م قازی
له ساڵی (1963ی زایینی) له مه‌ھاباد له‌دایک بوووه.
له ساڵی (1987ی زایینی) ده‌ستی به کاری نووسین کردوووه.
ماوه‌یێکی کورت پاش کاره‌ساتی ھه‌ڵه‌بجه چیرۆکێکی به ناوی "په‌رژین" له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته نووسیوه و له گۆڤاری سروه‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
دوو به‌رھه‌می به ناوه‌کانی "ھاتنه ژوور قه‌ده‌غه‌یه" و "زینده به‌گۆڕ" چاپ و بڵاو کراونه‌ته‌وه.
ڕۆمانی "ژیانم خۆش ده‌وێ"ی له‌ژێر چاپدا بوووه.
به‌رھه‌مێکی قوتبه‌دین سادقی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی و ئاماده‌ی چاپه.
چه‌ندین ساڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌ھاباد بوووه.
له زۆربه‌ی گۆڤاره و ڕۆژنامه‌کانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان به‌رھه‌م و بابه‌ت و دیمانه‌ی بڵاو بوووه‌ته‌وه.