کانونی یه‌که‌م 06, 2018 17:00 Asia/Tehran
  • مەلەوانانی ئێران ڕەوانەی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھان دەکرێن

سینا غوڵامپوور و ئەمیر عەبباس ئەمروڵڵاھی دوو نوێنەری مەلەی ئێران لە چواردەھەمین خولی کێبەرکێکانی مەلەی مەودای کورتی پاڵەوانەتیی جیھان ڕۆژی ھەینی بەرەو ھوانژۆی چین وەڕێ دەکەون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی میهر بەگێڕانەوە لە فیدراسیۆنی مەلە، بازرەقەو واترپلۆ، چواردەھەمین خولی کێبەرکێکانی مەلەی کورتە مەودای  پاڵەوانەتیی جیھان لە ٢٠ ھەتا ٢٥ی سەرماوەزی ١٣٩٧ بە میواندارەتیی ھوانژۆی چین بەڕێوە دەچێت.

سینا غوڵامپوور و ئەمیر عەبباس ئەمروڵڵاھی دوو نوێنەری مەلەی ئێران

لەم کێبەرکێیانەدا ھاوڕێ لەگەڵ حەمید ئەسکەندەروون وەکوو ڕاھێن، ڕۆژی ھەینی بەرەو چین وەڕێ دەکەون. سینا غوڵامپوور لە ماددەکانی ٥٠ و ١٠٠ مەتری ئازاد و ئەمیر عەبباس ئەمرۆڵڵاھی لە ماددەکانی ٤٠٠ و ١٥٠٠ ی ئازاد خۆیان لە ئاو دەدەن.

ھەروەھا حەمید ئەسکەندەروون سەرۆکی لێژنەی تەکنیکیی مەلەش وەکو نوێنەری ئێران لە کلینیکی زێڕینی ڕاھێنەرانی مەلەی فینا کە ١٧ ھەتا ١٩ی سەرماوەز بەرلە کێبەرکێکان لە ھوانژۆدا بەڕێوە دەچێت، بەشداری دەکات.