کانونی یه‌که‌م 07, 2018 16:46 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی فوتسال پیاوان و ئافرەتانی ئێران، بەربژاری سەرکەوتووترینی جیهان

هەڵبژاردەی فوتسالی پیاوان و ئافرەتانی ئێران کەوتنەڕیزی دە بەربژاری بە دەست هێنانی تیمە سەرکەوتووەکانی جیهان لە ساڵی 2018.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  هەینی ئیرنا، ماڵپەڕی  جیهانیی قوتسال پلەنت لە درێژەی  ناساندنی  بەربژارانی بە دەست هێنانی  پلەی سەرتر لە جیهان، هەڵبژاردەی فوتسالی پیاوان و ئافرەتانی ئێرانیان  وەک بەربژاری  سەرکەوتووترین تاقمەکانی جیهان لە ساڵی 2018  و لە نێوان دە بەرژار ڕاگەیاند.

هەڵبژاردەی فوتسالی پیاوان و ئافرەتانی ئێرانی لە ساڵی 2018 بوونە پاڵەوانی ئاسیا.

هەڵبژاردەکانی برازیل، خوارووی هەژدە ساڵ، تەمەنی خوارووی بیست ساڵانی ئافرەتانی برازیل ، ژاپۆن، پورتوگال، تەمەن خوارووی هەژدەساڵی ئافرەتانی  پورتوگال، ڕووسیا و سپانیا  هەشت بەربژاری دیکەن بۆ بەدەست هێنانی  پلەی پاڵەوانەتی  جیهان لە ساڵی 2018.

فەرزانە  تەوەسولی  و فاتمە ئیعتدادی  لە ئێران لە بەشی  ئافرەتان بەربژاری باشترین دەروازەبان و یاریزانی فوتسالی  جیهانن.

لە نێوان داوەرەکانیش  گلارە نازمی  داوەری نێودەوڵەتیی ئێران کە فیناڵی ئولەمپیکی 2018ی لاوانی بوینس ئایرسی  دادوەری کرد،  هەیە.