شوبات 10, 2019 16:38 Asia/Tehran
  • سەردانی تیمی نیشتیمانیی باسکەی ئەردەن بۆ ئێران بە مەبەستی بەڕێوە بردنی دوو کێبەرکێیەکی بەرایی

تیمی نیشتیمانیی باسکەی ئەردەن کە کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی موندیاڵی ٢٠١٩ی چینی لە بەردەم دایە،بە مەبەستی بەڕێوە بردنی دوو کێبەرکێیەکی بەرایی لەگەڵ تیمی نیشتیمانیی ئێران سەردانی تارانی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری میھر،تیمی نیشتیمانیی باسکەی  ئێران کە بۆ بەشداری کردن لە قۆناغی شەشەم و کۆتایی ھەڵبژاردەی موندیاڵ ئامادە دەکات، لە دوو ململانێی بەرایی دا میوانداری تیمی نیشتیمانیی باسکەی ئەردەن دەبێت. ھەر بەم بۆنەیەوە تیمی نیشتیمانیی باسکەی ئەردەن ئەمڕۆ یەکشەممە سەردانی ئێرانی کردووە ھەتا بە پێ و شوێن گرتنی پرۆڤەکانی لە تاراندا خۆی بۆ ئەم دوو ململانێیە ئامادە بکات.

ئەردەنییەکان ھەتا سبەینێ دووشەممە لە ئاکادیمیای نیشتیمانیی ئۆلەمپیک پرۆڤە بە قورسایی دەکەن و ئێوارەش لە ھۆڵی ئازادیی دا پرۆڤە بە تۆپ دەکەن. ھاوچەشنی ھەر ئەم پرۆڤەو بەرنامەیە بۆ ڕۆژی چوارشەممەش پێش بینی کراوە.

ململانێی بەرایی تیمە نیشتیمانییەکانی باسکەی ئێران و ئەردەن سێ شەممەو پێنج شەممە ( ٢٣ و ٢٥ ی ڕێبەندان) لە ھۆڵی باسکەی ئازادی دا بەرپا دەکرێت و ھەردووک ململانێکەش تەماشاچییان نابێت. ئەردەن لە ململانێکانی کۆتایی کێبەرکێی ھەڵبژاردەی موندیاڵ دا دەبێ لەگەڵ ئێرانیش دا بەرەوڕوو بێتەوە.

تیمی نیشتیمانیی باسکەی ئێران دووھەمی ڕەشەمە لە چوارچێوەی دواقۆناغی ھەڵبژاردەی موندیاڵ و لە تاراندا بۆ ژاپۆن دەچێتە مەیدانەوەو پێنجەمی ڕەشەمەش میوانداری ئۆسترالیا دەبێت.