ئاب 14, 2019 08:21 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی دەف ژەنانی جیهان لە سنەدا

لە ئاهەنگی دەف ژەنینی (ئاوای دۆست) کە ڕۆژی سێ شەممە لە سەیرانگەی ئیستیقلالی سنەدا بەرپا کرا، هەزاران دەف ژەون لە سەرتاسەری جیهانەوە بەشدارییان تیادا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، 304 بەرهەم لەو بەرهەمانەی کە گەییشتووەتە ئەم خولەی کۆڕەجێژنەکە، لە بەشی تاک ژەونین و مەولودی خوێنی و بە کۆمەڵ ژەنینە.

سێ تاقمی بیانیی دەف ژەونیش میوانی پێتەختی دەف ژەنینی جیهانن. لە بەشی تاکە ژەنینیش دا 48 بەرهەم، لە  کۆمەڵ ژەونین دا 13 بەرهەم و لە بەشی مەواودی خوێنیش دا 7 بەرهەم گەییشتوونەتە قۆناغی کۆتایی کۆڕەجێژنەکە. لە بەشی ئاسایی کۆڕەجێژنەکەش دا کۆمەڵێک دەف ژەنی سەربە وڵاتانی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەفغانستان و هیندوستان دا بەشدارییان کردووە.

ڕۆژی هەینیش ئاهەنگی کۆتایی ئەم کۆڕەجێژنە گەورەیە بەڕێوە دەچێت.